سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی كرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، ئان لیندی و شاندی یاوه‌ری.
ئه‌مڕۆ ئان لیندی له به‌غدا بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "حكومەتی سوید ھانی حكومەتی عێراق دەدات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، لە بواری ئابووری و سەرجەم لایەنەكانی دیكە بۆ سەقامگیری عێراق. ھەروەھا پابەندین بە پشتیوانیكردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر بەگشتی".
گوتیشی: "سوید پشتیوانی عێراق دەبێت، لەپێناو پاراستنی سنورەكانی و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا".
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.