کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەستیپێکرد
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە مەنامە دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، لە پەراوێزی (دایەلۆگی مەنامە 2021)یە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەن و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.