ئەمڕۆ نرخی نەوت لە 81 دۆلار بۆ 78 دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە 81 دۆلار بۆ 78 دۆلار دابەزی

دوای ئەوەی ئەمەریكا لەگەڵ هەردوو وڵاتی چین و ژاپۆن هەماهەنگی كردوو داوای لە رێكخراوی ئۆپێك كرد ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بكەنەوە بۆ ئەوەی بازاڕەكان زیاتر تووشی ئاڵۆزی نەبن بەهۆی هەڵكشانی خێرای نرخی بەرمیلێك نەوت و لەرۆژی هەینی سەقفی 81 دۆلاری تێپەڕاند ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 78 دۆلار دابەزی . ئەوەی زیاتر كاریگەریی لەسەر خێرا دابەزینی بەهای نەوت كرد بەكارهێنانی یەدەكی ستراتیژی هەریەك لەو سێ وڵاتەی ئەمەریكا و چین و ژاپۆن بوو.
لەگەڵ ئەمەشەدا چاودێران پێیان وایە ئەم دابەزینە كاتی یە و كاریگەریی بەو شێوەیە نابێت چونكە بەكارهێنانی یەدەكی ستراتیژی ئەمەریكا بۆ ماوەیەكی كەم نرخەكان دادەبەزێنێت بەپێچەوانەوە لەمەودایەكی نزیكدا زیاتر بازاڕەكان تووشی نائارامی دەكات .

Top