ڕووسیا سەتەلایتی خۆی کردە ئامانج؛  ئەمەریکا ئیدانەی کرد

ڕووسیا سەتەلایتی خۆی کردە ئامانج؛  ئەمەریکا ئیدانەی کرد

 

 

ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە (15ی تشرینی دووەم) بە تەقاندنی موشەکی دژە سەتەلایت لەلایەن ڕووسیاوە شەرمەزارکرد؛ هەڵدانێك کە بووەتە هۆی سەرگەردانیی هەزاران پارچەی پاشماوە لە بۆشاییدا و هەڕەشە لە ژیانی ئەو گەشتە ئاسمانییانە دەکات کە لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی جێگیر کراون.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ، ئەو هەنگاوەی مۆسکۆی بە "مەترسیدار و نابەرپرسانە" ناوبرد، لە سەرەتای ئەمڕۆوە ڕووسیا بە شێوەیەکی نابەرپرسانە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەوخۆ و تێکدەرانەی موشەکی دژە سەتەلایتی لە دژی یەکێک لە سەتەلایتەکانی ئەنجامدا.

بە وتەی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە تەقاندنی مووشەک و تێکشکانی سەتەلایتەکە  زیاتر لە 1500 پارچە زبڵ کە دەتوانرێت بدۆزرێتەوە، هەروەها سەدان هەزار پارچەی بچوکتریان پەرتەوازە بوون بۆ ناو خولگەی زەوی کە ئێستا هەڕەشە لە بەرژەوەندیی هەموو نەتەوەکان دەکەن.

نێد پرایس وتی:  ڕووسیا بێ ئەوەی لێدوان بدات لەسەر تۆڵەسەندنەوەی ئەگەری ئەمریکا، هەروەها وڵاتەکەی بە ڕاشکاوی دەڵێت: کە تەحەمولی ئەو جۆرە چالاکییانە ناکات.

ئەوەشی گوت: کە هەڵدانی ئەو مووشەکە "بە ڕوونی نیشانی دەدات کە بانگەشەکانی ڕووسیا بۆدژایەتی كردنی میلیتاریزەکردنی بۆشایی هەڵبەستراوە و دووڕووانە".

جۆن کربی گوتەبێژی پنتاگۆن لەلایەن خۆیەوە گوتی:  ئەو نیگەرانییە دەستبەجێیە لە پاشەڕۆی كە ئێستا لە بۆشاییدا ڕاگیراوە و مەترسی دروست دەکات، لەوانە بۆ وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتی.

ئەوەشی وت:  ئێمە بە وردی بیر لەو شێواز و ئامرازانە دەکەینەوە کە پێدەچێت ڕووسیا دەیەوێت پەرەی پێ بدات"

حەوت كەس لە ئاسمانەوانەكان لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ناچار بوون پەنا ببەنە ناو کەپسولێکی تایبەت کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ و بەپەلە وێستگەی ئاسمان بەجێبهێڵن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top