پۆتین: ڕووسیا هیچ پەیوەندییەكی بە قەیرانی سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا لەسەر کۆچبەران نییە

پۆتین: ڕووسیا هیچ پەیوەندییەكی بە قەیرانی سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا لەسەر کۆچبەران نییە

 

 

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دوێنێ شەممە بانگەشەکەی مۆسکۆی ڕەتکردەوە بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی قەیرانێک کە سەدان کۆچبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گرتووەتەوە.

پۆتین بە سەرزەنشتکردنی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەو قەیرانە، وەڵامی ئەو بانگەشەیەی پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی دایەوە کە ڕووسیا هاوکاریی بیلاڕووسیا دەکات بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ یەکێتیی ئەوروپا.

پۆتین ڕۆژی شەممە بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕووسیای گوت: دەمەوێت هەموو بزانن کە ئێمە هیچ پەیوەندیێکمان لەگەڵ ئەو بابەتەدا نییە.

هەروەها پێویستە سەرکردەکانی ئەوروپا لەگەڵ ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووسیا گفتوگۆ بکەن، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.  جەختی لەوە کردەوە کە ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ ئەو هەنگاوە.

وتیشی: نابێت لەبیرمان بچێت کە ئەو قەیرانەی کە پەیوەندی بە کۆچبەرانەوە هەیە لە کوێوە هاتووە: خودی وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە وڵاتانی ئەوروپاشەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوە و ناچار بوون لە کەش و هەوای سارد خێوەت هەڵدەن، نیگەرانیی زیاتر هەیە سەبارەت بە بارودۆخیان کە پلەکانی گەرما بەردەوامە لە دابەزین و پۆڵەندا ڕەتیدەکاتەوە ڕێگەیان پێبدات و بیلاڕووسا تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگرییان لێ دەکات لە جێهێشتنی هەرێمەکە.

بەرپرسانی بیلاڕووسیا ڕۆژی شەممە گوتیان: کە ئەوان هاوکارییەکانیان دەگەیەنن، کە خێوەت و گەرمکەرەوەشیان تێدایە بۆ کەمپی پەنابەران، ئەمەش ئەو هەنگاوەیە کە دەتوانێت ئامادەبوونیان لە سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا درێژتر و هەمیشەیی تر بکات.

دوێنێ پۆلیسی پۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تەرمی گەنجێکی سورییان لە سنووری بیلاڕووسا دۆزیوەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top