ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەرزی زستان

ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەرزی زستان

بە گوێرەی لێكۆڵینەوە یەك لە دوای یەكەكان سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەراوردكردنی لەگەڵ ڤایرۆسەكانی دیكەی كۆئەندامی هەناسە، پسپۆران هێشتا بە تەواوی نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە وەرزی؟، بەتایبەتی لە وەزری زستاندا، یان لە شوێنە ساردەكاندا، یانیش بە درێژایی وەزرەكانی ساڵ دەخولێتەوە؟. هەروەها زاناكان تێبینیی ئەوەیان كردووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا زیاتر لە وەرزی زستاندا بڵاودەبێتەوە. لە لایەكی دیكەوە ئاماژەیان بەوە كردووە كە وەزر، یان كەشوهەوا كاریگەریی لەسەر جێگیریی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، هەروەها توێژینەوەی دیكەش هەیە ئاشكرای كردووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەشی سارددا زیاتر جێگیر دەبێت، ئەمەش مانای ئەوەیە كە بۆ ماوەیەكی درێژ توانای ژیان، یان مانەوەی هەیە. كەشی سارد لەوانەیە كە هاندەر بێت بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاسانتر بە هەوادا بڵاوببێتەوە، لەوكاتەی كە ئاستی بەرزی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لە هاویندا ڤایرۆسەكە لەناو دەبات، جگە لەمانە، كەشی سارد كاریگەری دەكاتە سەر فسیۆلۆژیای لەش و هاندەر دەبێت كە ڤایرۆس ئاسانتر بگاتە لەش، هاوكات لەگەڵ كەمیی ڤیتامین D لە وەرزی زستاندا كە تیشكی خۆر بێهێزە، ئەمەش سیستمی بەرگریی لەش و كاردانەوەكانی لاواز دەكات بەرانبەر بە هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە.

Top