ڕێگای دوو سایدی دەربەندیخان-کەلار نیوەی زیاتر تەواو بووە

ڕێگای دوو سایدی دەربەندیخان-کەلار نیوەی زیاتر تەواو بووە

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایگەیاند كە ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی سنووری گەرمیان و ڕێگایەکی ستراتیژییە كە ھەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە دەبەستێتەوە، هاوكات ئەو رێگایە سنووری گەرمیان بە شاری سلێمانی و دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان و پشتە بە یەكەوە دەبەستێتەوە.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئەوەشی خستۆتەڕوو کە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی دربەندیخان-کەلار یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەوەی لەپرۆژەكە گرنگە کوالیتی پڕۆژەکە بە ھێچ جۆرێك دانەبەزیوە، بەڵكو تەنیا بۆ تەواوكردنی ئەو بەشی پرۆژەیەی كە لەرێگاكە ماوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی بۆ خەرج بکات.

Top