كۆڤید19پیسبوونی ژینگەی بەپلاستیك زیاد كردووە

كۆڤید19پیسبوونی ژینگەی بەپلاستیك زیاد كردووە

لەگەڵ دەستپێكی پەتای كۆڤید19، پسپۆڕ و زانایان زیاتر بایەخیان بە ستراتیجیی كوتان و جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوە، كەچی گرنگییان بە گرفتی تەندروستیی دیكەی پەیوەست بە پەتای كۆڤید نەداوە، بەتایبەتی پیسبوونی ژینگە بە پلاستیك Plastic pollution. بەرهەمە پلاستیكییەكان بەتایبەتی پێداویستییەكانی پاراستنیی كەسی PPE وەكو جلوبەرگی تایبەت، یان گاون Gown، چاویكەی خۆپاراستن Goggles، دەستكێش، ماسك، پێڵاوو...هتد، كە رۆڵی گرنگیان بۆ پاراستنی تاكە كەس هەیە بەتایبەتی ستافی نەخۆشخانەكان لە هەوكردنەكان و ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە هۆكارن بۆ پیسكردنی ژینگە، واتە خۆڵ و ژینگەی رووبار و دەریاكان بە پلاستیك، بەتایبەتی ئەگەر بە شێوەیەكی دروست مامەڵە لەگەڵ فڕێدانیاندا نەكرێت، بۆ نموونە: تەنیا لە ساڵی 2020 نزیكەی 1.56 ماسك كە دەكاتە 5.66 تۆن پلاستیك فڕێدراوەتە ناو دەریاكانەوە، پارچەی پلاستیكی ورد یان مایكرۆ/نانۆ پلاستیك كە بە رێكەوت دەگەنە گەدەی مرۆڤ، جا لە رێگای ئاژەڵ و رووەكەوە، یان تەنانەت پاش بارینی مایكرۆپلاست Plastic-rain یانیش دەوكەڵ و تەمی پلاستیكی Plastic-smog، ئەوا سەلامەتیی خۆراك و ئاوی خواردنەوە و هەوای هەڵمژراو لە لایەن مرۆڤەوە دەكەوێتە ژێر گومان و مەترسیی تەندروستییەوە.

Top