سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات
سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات، كه شهوی ڕابردوو له ڕێگهی درۆنهوه هێرش كرایه سهر ماڵهكهی و چهند پاسهوانێكیشی بریندار بوون.
ئهمڕۆ یهكشهممه 7/11/2021، سەرۆك مهسعود بارزانی، له پهیامێكدا ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمیی كرد، له پهیامهكهیدا ڕایگهیاند: زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەخوازم.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهیدا، سهرۆك بارزانی به پێویستی زانیوه: ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستییانە بگیرێت.