ڕووسیاو ئێران هاوڕان بە گەڕانەوە بۆ شێوازە بنەڕەتییەكەی ڕێككەوتنی ناوكی ئێران

ڕووسیاو ئێران هاوڕان بە گەڕانەوە بۆ شێوازە بنەڕەتییەكەی ڕێككەوتنی ناوكی ئێران

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی RIA  سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و هاوتا ئێرانییەکەی حوسێن ئەمیرعەبوڵاهیان، پشتگیریان دەربڕیوە بۆ زیندووکردنەوەی شێوازە بنەڕەتییەکەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشڕاستی کردەوە وتووێژەکانی ناوکی ئێران لە 29 ی مانگی 11 دەستپێدەکاتەوە. نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا ڕۆبەرت ماڵی سەرۆكایەتیی شاندی ئەمەریکا دەکات لەو وتووێژانەدا. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە (نێد پرایس) ئاماژەی بەوە كرد كە ئەگەر هەموو لایەنەکان نزیک بن لەسەر ئەو بابەتانەی کە جێی ناکۆکین پێویستە وتووێژەکان ڕێک لەو شوێنەوە دەست پێ بکەنەوە کە لە خولی شەشەمدا وەستێنرابوون.

شایانی باسە بە پێی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و شەش وڵاتی زلهێزی جیهان، تاران بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی سنووردار کرد لە پێناو لابردنی سزاکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورپ كە بەسەریدا سەپێنراون.

 

Top