سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس یادی 52 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی یادی 52 ساڵەی دەستپێکردنی هێمای بازرگانی "سامسۆنگ"ی کردەوە، ئامانجی ئەم یادکردنەوەیە نیشاندانی پێزانینی کۆمپانیاکەیە بۆ کڕیارەکانی لە سەر ئاستی جیهاندا، کە بە دەیان ساڵ لە داهێنان و گەشەسەندندا پشتگیری و متمانەیان بە "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس" کرد، تا گەیشتە 52هەمین ساڵی خۆی.
وەک بەشێک لە ئاهەنگەکانی لە سەرانسەری جیهان، کڕیارانی سامسۆنگ چێژیان لە دەرفەتەکە وەرگرت بە بەدەستهێنانی هەر بەرهەمێکی نایاب کە دڵخوازبێت لایان، وە سامسۆنگ چەندین ئۆفەر و داشکاندنی پێشکەش کردن کە بووە جێی ڕەزامەندی کڕیارەکانی.
"سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی" بەردەوامە لە دابینکردنی نوێترین چارەسەر و بەرهەمە هۆشمەندەکانی بۆ هەموو جیهان و بەنیازە بە باوەڕی پتەوی خۆی لەسەر گرنگی ڕەزامەندبوونی کڕیار بەردەوام بێت و بەرەو پێشەوە بڕوات.