ناشرینترین باڵەخانەی جیهان

ناشرینترین باڵەخانەی جیهان

هەمیشە خەڵك لە دوای جوانترین و نایابترینە لە هەموو بوار و كەرەستە و شتێكدا دەگەڕێت، بەڵام ئەوجارە ناشیرینترین باڵەخانە دەستنیشان دەكەین، كە بریتییە لە باڵەخانەیەك دەكەوێتە وڵاتی چین، كە لە شێوەی باربیی رووسیە، شێوەی هێندە نەشیاوە، تەنانەت لە دوور و نزیكەوە گەشتیاران و خەڵك بە كەمی سەردانی ئەو شوێن و هوتێلە دەكەن، هەروەها چەندین باڵەخانەی دیكە وەك موزەخانەی سەر پان هەن، كە لە ژێرەوە ئاسایی و لە بەشی سەرەوەی وەك شەقامێك وایە، دوای وەرگرتنی (30) هەزار دەنگ بۆ دەنگدان لەسەر (87) نەشیاوترین باڵەخانە لە وڵاتی چین، كە زۆربەیان دەكەونە ناوچەی (چیچیانیگ) لە هەرێمی سیشوان، ئەنجامی دەنگەكان كە نەشیاوترین باڵەخانە لە رووی ئەندازەییەوە دەستنیشان كرا كە بریتییە لە هۆتێلی مانژۆڵیە، كە لەسەر رووبەری (732) مەتر چوارگۆشە دروست كراوە و، هوتێلێكی پێنج ئەستێرەیە كە نرخی مانەوەی لەو هوتێلەدا دەگاتە 142 هەزار دیناری عێراقی، ئەوەی سەیرە زۆربەی گەشتیاران كاتێك دیكۆری دەرەوەی ئەو هوتێلە دەبینن، بە دڵیان نابێت، بۆیە زۆربەی كات هوتێلەكە چۆڵەوانیی پێوە دیارە.

 

Top