فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ڕووسیا كە حەوت سەرنشینی تێدا بوو لە سێبیریا تێكشكا

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ڕووسیا كە حەوت سەرنشینی تێدا بوو لە سێبیریا تێكشكا

سەرچاوەیەك لە حكومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەو وڵاتە دوێنێ (چوارشەممە) لە کاتی نیشتنەوەی لە سیبریا پێش ئەوەی بسووتێت کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج بۆ حەوت سەرنشین گیانیان لە دەستدا.

حكومەتی ڕووسیا لە ڕێگەی کەناڵی تەلگرامی خۆیەوە ڕایگەیاند کە ئەنتۆنۆڤ ئان-12 لە کاتی قۆناغی نیشتنەوە لە نزیک شاری سیبری ئیرکوتسک لە ڕادار ون بووەو تیمێکی ڕزگارکردن گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرکوژێنەوەی فڕۆکەکە.

ئیگۆر کۆبزێڤ، پارێزگاری هەرێمی ئیرکوتسک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە هیچ ڕزگاربوویەک نییە و ئەوەشی خستەڕوو کە لەنێوان پێنج تا حەوت کەسدا كە لە فڕۆكەكەدا بوون گیانیان لەدەست داوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ڕوسیا (ڕۆساڤیسیا) ڕوونی کردەوە کە فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی بیلارووسیاوە بەڕێوەدەبرێت و دوای گەیاندنی بەرهەمەکان بۆ هەرێمی چۆکۆتکای ڕۆژهەڵاتی لە ڕێگەی گەڕانەوە بوو بۆ بنکەک دووچاری ئەو ڕووداوە بووە.

وەزارەتی گواستنەوەی بیلاروسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەکە دوو ڕووسی و دوو ئۆکرانی و سێ بیلاروسیی هەڵگرتبوو.

مێژووی دروستكردنی فڕۆکەی ئەنتۆنۆڤ بۆ سەردەمی سۆڤیەت دەگەڕێتەوە و بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی مەدەنی یان سەربازی بەکاردێت.

Top