بڕیاردرا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت

بڕیاردرا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، و بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین، و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەم دەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
- دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.
- سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

Top