سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی شاری زێڕین و گوندی کۆری بەسەردەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی شاری زێڕین و گوندی کۆری بەسەردەکاتەوە

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 31ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوی دوێنێی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ، بۆ بەهاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان ، ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە بەرپرسانی حکومەت پێویستە هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن و ئەوەی لە تواناشماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین.

Top