سامسۆنگLife Unstoppable: ئەزموونی خەیاڵی ئامێرە بەهێزەکانی پێشکەش دەکات

سامسۆنگLife Unstoppable: ئەزموونی خەیاڵی ئامێرە بەهێزەکانی پێشکەش دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان- زنجیرەی "ژیان بەبێ وەستان" Life Unstoppableساڵی 2021ی ڕاگەیاند، کە بەئەزموونێکی خەیاڵی لەڕێگای کورتەفیلمێک پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن بە ناو "ماڵی سەرسوڕمانەکان"ی نایاب لە سامسۆنگەوە.
لە زنجیرەی "ژیان بەبێ وەستان – ماڵی سەرسوڕمانەکان" خێزانێک لە کەسایەتیە دیاریکراوەکان لە گەشتێکدا بەنێو ماڵە پڕ ژیانەکەیاندان، ئەو ڕێگایانە پیشان دەدەن کە سیستەمی ئامێرەکانی سامسۆنگ ڕێگە بە ئەندامانی ئەم خێزانە دەدات گوزارشت لە داهێنانەکانیان بکەن، و تیشک دەخاتە سەر سۆزی ئەوان و پشتگیری شێوازی ژیانێکی بەبێ وەستان.
زنجیرەی "ژیان بەبێ وەستان - ماڵی سەرسوڕمانەکان" یەکەمین کورتەفیلمی سامسۆنگە،و ڕێگاکانی دامەزراندنی تەکنەلۆژیا لە ژیانماندا بە شێوازی بێوێنە پیشان دەدات. ئەم ئەزموونە لە ناو شەش ژووری جیاوازدالە ناو ماڵی سەرسوڕمانەکاندا دەبێت، لەگەڵ پیشاندانی وێنەی بچووکیکاریگەر کەهەریەکێکیان کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانی سامسۆنگ کە پەیوەستکراون بەیەکترەوە دەردەخات،ئەمەش بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیتمی ژیان بۆ نیشاندانی خۆشی و ئیلهام لەناو ماڵەکاندا، لە شاشەی مۆبایلەوە کە دەتوانرێت بچەمێتەوە بۆ تەلەفزیۆنە کاریگەرەکان، و داهێنانەکانی ئامێرەکانی ناوماڵ کە ئاستێکی نوێی پەرۆشی زیاد دەکات بۆ هەموو ئەرکە دڵخوازەکانت.
بنجامین بڕاون، سەرۆکی بازاڕگەریی لەکۆمپانیای سامسۆنگ لە ئەوروپا، ڕایگەیاند " ئێمە داهێنانەکان پەرە پێ دەدەین تا پێشبینیەکانی خەڵک تێپەڕێنێت. ئەمە بەسەر هەموو شتێکدا جێبەجێ دەبێت،لە مۆبایلە چەماوەکانەوە تا تەلەفزیۆنەکان کە تایبەتمەندیە تەکنیکیەکانیان پێشکەش دەکەن تەنانەت کاتێک کوژاونەتەوە،و ئامێرەکانی شوشتن کە جلەکانت خێراتر پاک دەکەنەوە بە دیاریکردنێکی وورد بۆ کات و بڕی پاککەرەوە و بڕی ئاو کە پێویستت پێیەتی. لەگەڵ ماڵی سەرسوڕمانەکانی سامسۆنگ، دەتوانین بەرهەم و داهێنانەکانمان بۆ چێژ وەرگرتن لە ژیانی خۆیانبەبێ وەستان پیشان بدەین".
بەرهەمەکانی سامسۆنگ لە"ماڵی سەرسوڕمان"ی ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ ووتەبێژانی هێمای بازرگانی و خێزانەکە پیشاندەدرێت کە بۆ نمایشکردنی ئەزموونەکە هەڵبژیردراون: ئەوانیش باوک:"جیم باف" Gym-Buff، دایک :" ڕۆکستار"Rockstar و ئەندامەکانی تری خێزان: Magician Archie و Superstar Chef Evie، و باپیر : زۆرانبازی پێشوو Lucha-Libre .
بە درێژایی ئەزموونەکە،بینەران زنجیرەیەک کورتە ڤیدیۆ دەبینن،کە هەریەکێکیان توانای تەواوی کۆمەڵەی بەرهەمەکانی2021ی سامسۆنگ پیشان دەدەن بۆ چێژ وەرگرتن لە خۆشی ژیانێک کە هەرگیز لە جوڵە نەوەستێت.
پێشبڕکێی بۆشایی
نموونە جادووییەکەی ساردکەرەوەی(Bespoke Refrigerator)زیندوو دەبێتەوە کاتێک کەشێفی تازەپێگەیشتوو"ئیڤی" لە ئێوارانی کریسمەس لە ژوورەکەی دێتە دەرەوە، کاردەکات لەگەڵ برا جادووەکەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بۆ زیادکردنی یەکەیەکی تر بۆ ساردکەرەوەکە.
ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش بە کێکی سەهۆڵ.
ئەندامانی ماڵەکە ئەزموونی گسکی سامسۆنگی(Bespoke Jet™) دەکەن کاتێک ئامادەکردنی کێکی سەهۆڵ بە دەستی ئیڤی دەبێتە هۆی ڕوودانی شپرزەیەکی "زستانە" لە چێشتخانەکە. ئایا ئەم گسکە دەتوانێت ئەم دۆخە چارەسەر بکات، یان ناتوانێت ئەو کارە بکات؟
هاتنە ناو دنیای جۆش و خرۆشەوە
خێزانەکە لەگەڵ(The Premiere) و ئامێری پێشاندانی فیلمی سامسۆنگ و سیستەمی دەنگیQ800 Soundbarدەچنەو ناو جیهانێکی جۆش و خرۆشەوە لە شەوێکی ژیاندا کە ناوەستێت، بۆ ئەوەی چێژ لە ئەزموونێکی خۆشی بەهەستە جیاوازەکان وەربگرن.
باوکە ئەفسەرەکە
شاشە ییارییەکانیOdyssey Neo G9ی سامسۆنگکە باوک دەخاتە پێشەوەی پێشبڕکێکە،و تیمەکەی بەرەو سەرکەوتن دەبات بە شاشەی دینامیکی چەماوە کەیارمەتی دەدات بە تەواوی پلانەکانی شەڕەکەی جێبەجێ بکات.
قووڵبوونەوە لە مۆسیقادا
دایکەکە لە ساتە مۆسیقییە دڵخوازەکانیدالە تەلەفزیۆنی ڕاستەقینەیNeo QLEDقووڵدەبێتەوە، کە بەستراوە بەبڵندگۆی دەنگیQ950، ئەم ئامێرە سیستەمیQLEDی"The Frame" سامسۆنگ دەوڵەمەند دەکات، لەگەڵبوونی چوارچێوەیتایبەت لەQ950، هەروەها لەگەڵ کۆمەڵەیThe Serifلە زنجیرەی "ماڵی سەرسوڕمانەکان"،بۆ چێژ وەرگرتن لە کەش و هەوایەکی ئاهەنگی. و ئەوەیدایکەکە نایەوێت بە تەنیا تیای بژی، دەتوانێت پەیوەندی بە باشترین هاوڕێکانی بکات تا هاوبەشی بکات لەگەڵیان بۆ چێژ وەرگرتن بە هۆی تایبەتمەندی Google Duo لەسەرمۆبایلی گالاکسیZ Flip3.
ئەستێرەی رۆک ئاند ڕۆڵ
بەهۆی دۆڵابیAirDresser کە سازکراوە بەپێی پێویستی،دایکەکە دەتوانێت پاڵتۆیRockstarە دڵخوازەکانی خۆی پاكب کاتەوە بەهەڵم،بۆیە هەمیشە ئامادە دەبێت لە هەرکاتێکداپێشوازی لەمیوانەکانی بکات.
ئامێری AirDresser بەم دواییانە لەئاستی جیهانیدا سەریهەڵداوە ،بەدیزاینی تایبەت بەردەستە، لەگەڵ تایبەتمەندیە زیرەکە پێشکەوتووەکان ،وەک توانای وشککردنەوە بەتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و تایبەتمەندیەکانی کۆنتڕۆڵ بەهەمان تەکنەلۆژیا بۆ تایبەت کردنی ئەزموونەکەت. ئەم ئامێرە لە ماڵی سەرسوڕمانەکاندا هەیە وتیشکی خراوەتە سەر لەگەڵ کۆمەڵێکی تری داهێنانی نوێ کە پەرەیپێدراوە، لەوانە:
● گسکی کارەبایی (Bespoke Jet™) بێتەلی نایاب کە بەکۆمەڵێک ڕەنگ و سیستەمی خۆکاری گشتگیر دێت بۆ خاشاک بەتاڵکردنەوە و بارگاویکردنەوە.
● گسکی کارەبایی(Bespoke Jet Bot™ AI+) پێشکەوتوو کە دەتوانێت شتەکان دەستنیشان بکات و لەگەڵ چەند ڕووکارێک بگونجێنێت بۆ خاوێنکردنەوەی نموونەیی. و بەکارهێنەران دەتوانن چاودێری ماڵەکانیان بکەن لەڕێگەی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆوە، و دەتوانێت بە شێوەیەکی خۆکاری سەبەتەی خاشاک بەتاڵ بکاتەوە.

Top