قەرزی ئێران لەسەر عێراق دەگاتە(7)ملیار دۆلار

قەرزی ئێران لەسەر عێراق دەگاتە(7)ملیار دۆلار

 

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكان وبە گوتەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، عێراق نزیكەی حەوت ملیار دۆلار قەرزاری تارانە.

 

 کازم موسەوی جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران ئەمەی پشتڕاست كردەوەو دووپاتی كردەوە كە قەرزی وڵاتەکەی لەسەر عێراق گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشدا، عێراق وڵاتێکی دۆستە، بەڵام نابێت بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات.

 

هەر بەگوتەی موسەوی هەر یەك لە چین و ڕووسیا و عێراق و ئەو وڵاتانەی كە نەوتیان نییە پارەیەكی زۆر قەرزداری ئێرانن،جا لەبەر ئەوەی قەرزەكان نادەنەوە بە تاران، كاریگەریی ئابووری و كۆمەڵایەتی لێ كەوتووەتەوە، كە بووەتە هۆی  هەڵاوسانی نرخ و سەختبوونی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لەو وڵاتەدا، ئاماژەشی بەوە كرد كە كۆی ئەو قەرزانەی لەسەر ئەم دەوڵەتانەیە دەگاتە 20 ملیار دۆلار.

 

شایانی باسە ئەو بڕە پارەی كە عێراق لەسەریەتی و دەبێت بیداتەوە ئێران وبڕەكەی حەوت ملیار دۆلارە لە ئاكامی هاوردەکردنی وزەی کارەبا و گازی سروشتی و سووتەمەنیی ئێرانەوەیە. ئێرانیش چەندین جار هەڕەشەی بڕینی كارەبای لە بەغدا كردووە، ئەگەر قەرزەكە نەداتەوە تاران.

Top