تا ئێستا سویچی كـۆمپیوتەرتان دیوە؟

تا ئێستا سویچی كـۆمپیوتەرتان دیوە؟

كۆمپیوتەر دەكرێت بڵێن گەورەترین كۆگای داكردن و نووسین و هەڵگرتنی و راگواستنی زانیارییەكانە. كۆمپیوتەرەكان بە زۆر شێواز قفڵ دەكرێن و دادەخرێن.. دەتوانی بە كۆدی نهێنی دایان بخەی و دەتوانی بە پەنجەمۆر، هەروەها دەكرێت بە ناسینەوەی روخسار و زۆر شێوازی دیكەش..

یەكێك لە شێوازە نوێیەكان، بەكارهێنانی سویچی كۆمپیوتەرە. سویچێك وەك سویچی ئۆتۆمبیلە نوێیەكان. ئەگەر لە پەنات بن دەتوانی كۆمپیوتەرەكە پێبكەی و ئەگەر لەلات نەبێ هەرچەندی هەوڵبدەی كۆمپیوتەرەكەت كۆدەكانی ئازاد ناكات.

كلیلی جۆری GateKeeper سویچێكی بێ واریەی كۆمپیوتەرە. هەركاتێك لە كۆمپیوتەرەكەت دوور بكەیەوە ئۆتۆماتیكی كۆمپیوتەرەكە دادەخرێت. ئەو سویچەش بۆ ئەو شوێنانە زۆر گونجاوە كە زانیاریی گرنگی تێدا پارێزراوە. دەتوانی سویچی ناوبراو بۆ ئەوەی بزر نەبێ وەك مەدالیایەكی سویچ هەڵبگری یان لە جزدانەكەتی بخەی. بێجگە لە سویچەكە دەبێت پاسۆردیش لەسەر كۆمپیوتەرەكە دابنێی، چونكە ئەگەر یەكێك توانی بەهەر جۆرێك سویچەكە وەدەست بنێ نەتوانێ بە ئاسانی كۆمپیوتەرەكە بكاتەوە.

Top