كه‌سێك به تۆمه‌تى دزینى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی له خانوویه‌كى ته‌واونه‌كراودا ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر رایگەیاند كە له هه‌ولێر كه‌سێك به تۆمه‌تى دزینى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی له خانوویه‌كى ته‌واونه‌كراودا ده‌ستگیر كرا.
لە رێكەوتی 25/10/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، راگەیاندراوێكی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا ئاماژە بەوەدراوە كە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی باشوور) كەسێكیان بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی کارەبایی لەناو خانوویەکی ته‌واونه‌كراودا ده‌ستگیر كردوە كە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا دەست بەسەر کەلوپەلە دزراوەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپڵ - بێ ژمارە)ش داگیراوە، لەپاشان دۆسیەی لێكۆلینەوە بۆ تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان كراوەتەوە و بەپێی هەمان ماددە تۆمەتبارەكە بەندە لەبەشی راگیراون .