لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاڵوگۆڕی بارزگانی زیادیكردووە
پارێزگاری سنە رایگەیاند لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی رووی لەزیادبوون كردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ یەك ملیۆن و 711 هەزار تۆن كاڵا لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستاندا ئاڵوگۆڕی پێ كراوە كە بەهاكەی زیاتر لە 3 ملیارو 700 ملیۆن دۆلارە. ئەمەش بەراورد بەساڵی رابردوو بەرێژەی لە 167% زیاد بووە.
كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەربازبوون لەگەمارۆو سزاكانی ئەمەریكا گرنگیەكی زۆر بەهەنادەكردنی كاڵاو شمەك دەدات بۆ ئەوەی رووبەرووی دابەزینی بەهای دراوەكەی ببێتەوە، بۆ ئەمەش لەبەرنامەیدایە كارئاسانی زیاتر لەدەروازە سنوورییەكانییەوە بكات بۆ هەناردەكردنی كاڵاو كەلوپەلەكان .
'