(9) بەنداوی تازە لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

(9) بەنداوی تازە لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند كە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریان داوە (9) بەنداوی تازە لە هەرێم دروست بكەن.

لەم ڕووەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا  ئاماژەی بەوە كرد كە دروستكردن و تەواوكردنی ئەم بەنداوانە هاوشانە لەگەڵ پرۆسەی هەڵسەنگاندنی داخوازییەكانی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان بۆ وەبرەهێنان و دروستكردنی بەنداوو پرۆژەكانی ئاودێری، بە تایبەتی بۆ هەر (9) بەنداوە ستراتیجییەمان  لە هەرێمی كوردستان بە پێی سیستەمی ppp)  )كە بۆ یەكەم جارە وەزارەت سەرپەرشتیی دەكات.

شایانی باسە وەزراەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوای (126)ملیار دیناری كردبوو بۆ تەواو كردنی بەنداوەكان و لە قۆناغی یەكەمیشدا بڕی(16) ملیاری دابین كردووە.

 

Top