نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ يادى مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "له‌ يادى له‌دايكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئيسلامدا، حه‌زره‌تى محه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترين پيرۆزبايى له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌كه‌م. ‌ هيوادارم ئه‌م ياده پيرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه‌ گيانى خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى و ميهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات".

هەروەها دەڵێ "با له‌م ياده‌دا چاكه‌ و مرۆڤايه‌تى و په‌يره‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه‌ و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشترى مرۆڤايه‌تى كار بكه‌ين. ئه‌م ياده‌ له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى".

Top