پەیامی پیرۆزبایی پارتی بەبۆنەی جەژنی لە دایک بوونی پێغەمبەر ئیسلام (دروودی خوای لێبێ)

پەیامی پیرۆزبایی پارتی بەبۆنەی جەژنی لە دایک بوونی پێغەمبەر ئیسلام (دروودی خوای لێبێ)

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەدولمستەفا (دروودی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هاووڵاتیان و تێکڕای کوردستانیانی خۆشەویست.


لەو دەرفەتەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئەرک و بەرپرسیارەتی هەموو لایەکمانە بە پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان و تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەکەمان هەوڵ و کۆششمان یەکبخەین بۆ پتەوکردن و قووڵکردنەوەی رەگوڕیشەی تەبایی و ئاشتەوایی و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان، هەروەها کاربکەین بۆ رەتکردنەوە و دوورخستنەوەی خوولیا و رەوتی دەمارگیری و شەڕانگێزیی و توندڕۆیی لە ناو کۆمەڵگەکەماندا.

بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە جەخت دەکەینە سەر ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە نموونەی نیشتمان و وڵاتی فرەئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی بووە، لە داهاتووشدا هەر ئاوا دەمێنێتەوە، بۆیە هەردەم پێکهاتەکانی بە گیانی برایەتی و لێبوردەیی لەسایەی ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، ئاسوودە و ئارام و دڵنیا ژیان بەسەردەبەن و، هەموو مافێکیان لەو داب و نەریتانەی تایبەت بەخۆیان پارێزراوە.
جارێکی دیکە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزنمان حەزرەتی محەمەد(دروودی خوای لێبێ)لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت...

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٧ـی ١٠ـی ٢٠٢١

Top