سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە دیدارەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاووتوێ کرا.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان لە هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، دووپاتیشی کردەوە کە داعش، هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە عێراق و سوریا.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی كردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، بۆ ڕووبەڕوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەو ناوچانەدا. گوتیشی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی .

Top