ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (فه‌یسه‌ڵ دێهاتی)رادەگەیەنێت
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه نیوڕۆی ئەمڕۆ، ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، هه‌ڤاڵ و کادیری راگەیاندنی پارتیمان، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوس (فه‌یسه‌ڵ دێهاتی) کۆچی دواییکرد. به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌ی خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كه‌سوکار و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
خوالێخۆشبوو (فه‌یسه‌ڵ دێهاتی) كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و به‌ئه‌زموونی بزاڤی رۆژنامه‌نووسی و رۆشنبیری بوو، ته‌مه‌نێكی پڕ به‌خششی له بواری ئه‌ده‌بی و نوسین و كاری رۆژنامه‌وانی به‌ڕێكرد و، له‌و بوارانه‌دا جێده‌ستی به‌رچاو و له‌بیرنه‌كراوه.
ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو(فه‌یسه‌ڵ دێهاتی) وه‌ك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندن و رۆژنامه و گۆڤاری سه‌ر به ده‌زگاکەمان (دەزگای رۆشنبیری و راگه‌یاندن)ی پارتیمان كاری كردووه و به گیانێكی به‌رپرسانه و له‌خۆبردووانه ئه‌ركه‌كانی به‌جێگه‌یاندووه و رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری خۆی گێڕاوه لە تەواوی ئەو ئەرکانەی کە پێیسپێردراون.
خوالێخۆشبوو، یه‌كێك بوو له‌و رۆژنامه‌نووسه بوێر و چالاكانه‌ی توانی لێهاتووانه خزمه‌تێكی زۆری بواری رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی كوردیمان بكات، خاوه‌ن چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌نووسییه، بۆیه له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گەورەیە. ئومێده‌وارین دڵنه‌وایی و هاوخه‌می هاوكار و دۆست و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان ببێته مایه‌ی سه‌بووری و ئارامگرتنی خانەوادەکەی و له خه‌م خه‌فه‌تی ھەموولایەکمان كه‌م بكاته‌وه.
جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان دووبار ده‌كه‌ینه‌وه و، داواكارین له خوای گه‌وره گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوومان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و، ئارامی و دڵناوایی بە خانەوادە و ئازیزانی ببەخشێت.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٦ـی ١٠ـی ٢٠٢١