3 تونێلی دیكه له ههرێمی كوردستان تهواو بوون، پلانی دروستکردنی ژمارەیەک تونێلی دیكهش ههیه
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند كە لە ھەرێمی کوردستان پلان ھەیە بۆ دروستكردنی چەند تونێلێك و تا ئێستا سێ لەوانە تەواو بوون و لە پلاندایە كە چەندین تونێلی دیكەش دروست بکرێت، لەوانە تونێلی کۆڕەك کە تونێلێکی زۆر گرنگ و گەورەیە.
ئاگرین عەبدوڵڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: پلانێکی درێژخایەنیان ھەیە بۆ ئەوەی چەندین تونێل لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و تا ئێستا تونێلی پیرمام و ئەزمەر و زاخۆ تەواو بوونە و ھاتوچۆیان تێدا دەکرێت.
ئاگرین عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو كە لە پلانیانە چەندین تونێل بە درێژایی 26.2 کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت كە لەوانە تونێلی کۆڕەك کە درێژیەکەی 7 کم دەبێت و بۆ جێبەجێكردنی هەموو تونێلەكان پێویستیان بە ترلیۆنێك دینار هەیە و تونێڵی كۆرەك بەتەنیا زیاتر لە 100 ملیار دیناری پێویستە بۆ جێبەجێكردنی لەچاوەڕوانی بودجەدان، چونکە ئەو تونێڵە یەکێك لە تونێلە گەورەکانە و ئاسانكاری زۆری لەسەر هاتوچو و كەمكردنەوەی ماوەی رێگاكە دەبێت.