لە شنگال ژمارەیەك گەنجانی ئێزدی لە پەکەکە کشانەوە
بەرپرسی نووسینگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر گەنجانی ئێزدی لە یەپەشە و ئاسایشی ئێزدخانی سەر بە پەکەکەیان بەجێهێشتووە و خۆیان گەیاندۆتە لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال.
بەرپرسی نووسینگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا دەلێت: دەرگای پارتی بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و ئەو کەسانەی لە دەرەوەی حەز و ویستی خۆیان لە شنگال کرابوونە ئەندامی یەپەشە و ئاسایشی ئێزدخانی سەر بە پەکەکە ئەوە وازیانهێناوە هاتنە ناو پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئێمەش بەگەرمی پێشوازی لەو کەسانە دەکەین و دەرگای پارتی بۆ ئەوان و هەموو كەسێك کراوەتەوە و خزمەتیان دەکەین.
هەروەها ئاماژەبەوەشكر اوە كە لە دوای هەڵبژاردن زۆر شت بە شەفافی ئاشکرا بوو كە خەڵکی شنگال دەنگی خۆیان دا بە پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی پارتی سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کرد، لەبەر ئەوەی بۆ هەموو کەسێک ڕوون بووەوە کە تەنیا پارتی خۆی بە خاوەنی شنگال دەزانێت و بەردەوام خزمەتی خەڵکی شنگال دەکات، هەر لەبەر ئەوەش ئەو گەنجانەی لە ناو پەکەکە و یەپەشەدا بوون ئەو هێزانەیان جێهێشتووەو گەڕانەوە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان.