سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت

ئێوارەی دوڕنێ یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و هەردوولا خۆشحاڵبوون کە پرۆسەکە، بە شێوەیەکی ئارام و هێمن بەڕێوەچوو. خوازیاربوون کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو گەلانی عێراق بێت و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

Top