سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کرد و دەنگی خۆی دا.
سەرۆکی حکومەت دوای پرۆسەی دەنگدان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی “ ئه‌مڕۆ به‌شداربووین لە دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده‌ی بڕوامان پێیه‌تی کە بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ئێمە بكات له‌ په‌رله‌مانی عێراق. گوتیشی: خوازیارین پڕۆسه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئاسایی و بەخۆشی تێپه‌ڕێت و هیوادارین ئه‌وانەی مەرجەکان و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ بتوانن ده‌نگ بده‌ن و هەڵبژاردن بە سەلامەتی و خۆشی تێپەڕێت”.

Top