نەوت گەیشتە 81 دۆلار
پێشبینی و پێشهاتەكانی بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەرووی 80 دۆلار هاتە دی و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برینت گەیشتە سەرووی 81 دۆلار و واچاوەڕوان دەكرێت ئەم نرخە بەرەو 85 دۆلار زیاد بێت ، عێراقیش هەر بەرمیلێك نەوتی قورسی لەبازاڕە جیهانیەكاندا بە 72 دۆلار و 52 سەنت فرۆشتووە لەكاتێكدا نەوتی سووكی عێراق بە 77 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان ئه‌و ئاسته پێوانه‌ییه تۆمار بكات، به‌تایبه‌ت كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له جیهان و وه‌ستانی چالاكی پیشه‌سازی و ئابووری، نرخی نه‌وت نزمترین ئاستی پێوانه‌یی له مێژوودا تۆماركرد و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له ده‌وروبه‌ری 10 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاتانه دانا، كه بۆ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیان پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن. وا چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای نەوت ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق روو لەبوژانەوە بكات و كورتهێنانی بودجە بەیەكجاری روو لەچارەسەركردن بكات.