کیلۆیەک بزمار و بورغو لە سکی نەخۆشێکدا دەرهێنرا

کیلۆیەک بزمار و بورغو لە سکی نەخۆشێکدا دەرهێنرا

 

 

میدیا ناوخۆییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی لیتوانیا لە راپۆرتێكدا ڕایانگەیاند: کە زیاتر لە کیلۆیەک بورغو و بزمار لە سکی پیاوێک لە لیتوانیا دەرهێنراوە دکتۆرەکان دەڵێن پیاوەکە ماوەی مانگێکە لە دوای وازهێنان لە الکهول ئەو کانزایانە دەخوات.

تەلەڤزیۆنی لیتوانی ئێل ئارتی بڵاوی کردەوە، كە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە هەریەکێک لەو پارچە کانزاییانەی لە ناوسکیدا بووە، درێژییەکەی 10 سانتیمەتر بووە.

لە نەخۆشخانەی یونیورسیتی کڵایبێدا لە لیتوانیا دوای ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی سۆنەردەست بەجێ نەشتەرگەریی بۆ كرا، دکتۆر سارۆناس دیلدیناسی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی گوتی: سەرجەم ئەو تەنە نامۆیانەمان دەرهێنا کە ببوونە مایەی ئازاری نەخۆشەكە.

دکتۆرسلباسیفیۆسی سەرۆکی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکە بەسەرسوڕمانەوە گوتویەتی کە لە ماوەی چەندین ساڵ بەرجەستەکردنی پیشەی پزیشکییەکەیدا، هەرگیز حاڵەتی لەو جۆرەی نەبینیوە، کە پیاوێک ئالوودەی خواردنی مادەی کانزایی بێت.  

ماڵپەڕی ئێل ئاڕتی لە وتارێکدا بە زمانی ڕەسەنی ناوخۆیی وێنەیەکی کەلوپەلی کانزایی بڵاوکردەوە، کە بزمار و بورغوی خوێناوی لە گەدەی نەخۆشەکە لابرابوو و ڕایگەیاند: بە ئازارێکی قورسی سکییەوە بە پەلە بە ئامبولانس براوە بۆ نەخۆشخانە، نەشتەرگەریی ئەو پیاوە سێ کاتژمێری خایاند و بەسەركەوتوویی كۆتایی هات، لە ئێستادا دۆخی ئەو جێگیرە و لەژێر چاودێریدایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top