سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات


ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاتیلا تۆس کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە ڕێز و پێزانینەوە، ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەنرخێنێت .خواستی هەنگاریاشی، بۆ برەودانی زیاتر، بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا.

Top