ئەردۆغان: لە تورکیا هیچ کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد

ئەردۆغان: لە تورکیا هیچ کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە ئەکگرتووەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند بوو كە پێی باشە ئەمریکا لە سووریا و عێراق بکشێتەوە، وەک چۆن لە ئەفغانستان کشایەوە.

سەبارەت بە کێشەی کوردیش لە تورکیا سەرۆکی تورکیا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە نووسەران و پەیامنێرانی وڵاتەکەی گوت: لە تورکیا هیچ کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد. ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەوان لەمێژە لە توركیا ئەم مەسەلەیان چارەسەرکردوەو کۆتاييان پێ هێناوە.

لەلایەكی دیكەوە باسی لە پەیوەندی وسیاسەتەکانی دەرەوەی تورکیای كرد لەگەڵ ئەمەریکا و یەکێتیی ئەوروپا كە لە دۆخێكی سەخت و ئاڵۆزدایە، سیناتی ئەمەریکاش هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە کڕرینی گەڕی دووەمی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی (S-400) رویسی کە مەترسی سازدەکات بۆ فڕۆکەی جێتی ئێف 35 ئەمەریکایی و سیستەمەکانی بەرفراوانی بەرگریی ناتۆ، ئەوا سزای زیاتر بە سەر تورکیادا دەسەپێنێت.

Top