خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەن
كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خۆیان بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە دۆزی كورد و پاراستنی دەستكەوتەكان و نەهێشتنی پێشێلكارییە دەستوورییەكان ئامادە كردووە، هەوڵ دەدەن، جارێكی دیكە بە دیالۆگی جددی لەگەڵ هەموو لایەك، كار بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێكەوەژیان و سەقامگیری بكەن و مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمان و مافی رەوای دیاریكردنی چارەنووس بۆ گەلی كوردستان مسۆگەر بكەن و كۆتایی بە سزا و هەڕەشەكانی سەر كوردستان بهێنن، هاوكات خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی رێگەی رزگاری كوردستان، جەخت لەوە دەكەنەوە كە لە سایەی سەركردایەتیی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و خۆنەویستی و بەرخۆدانی پێشمەرگە قارەمانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئێستادا پیلانی سڕینەوەی قەوارەی سیاسیی كوردستان پووچەڵ كراوەتەوە و لێرەوە بەڵێن دەدەن كە دەنگەكانیان بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت.
گوڵان: كۆمەڵایەتی
شەهلا ساڵح كچی شەهید:
پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكە فرەبیر و فرەئایین و فرەنەتەوەیە
من وەك كچە شەهیدێك لە پەیڕەوانی ئایینی كریستیان لەبەر چەند هۆكارێك دەنگم بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەوانە:
1- تاكە حزب و بیرو ڕایە لە كوردستان لەسەر هێڵێكی ڕاست كار دەكات، كە هێڵی كوردایەتییە.
2- رێبازی باوكمە نامەوێت بێ بەری بم لە رێبازی باوكم و لە رێگەنیشاندەرەكەم كە پارتی دیموكراتی كوردستانە.
3- تاكە حزبە كە جێگەی باوەڕ و متمانەیە بۆ هەموو كوردێكی دڵسۆز، مێژوو شاهیدە كە بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان پێشەنگن بۆگەلی كورد و پاراستنی سەروەرییەكانی گەلی كورد، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكە فرەبیر و فرەئایین و فرەنەتەوەیە، هەمووشمان لە ژێر یەك ئاڵاو لە ژێر فەرمانڕەوایی یەك ڕێبەر كۆبووینەوە، بۆیە دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە پێكەوە ژیان و ئارامی و ئاوەدانی.
هێرش غەریب برای شەهید:
كاندیدانی پارتی بە باشترین و ڕاستترین نوێنەر دەزانم نوێنەرایەتیم بكات
من وەك برای شەهیدی ڕێگای ڕزگاری كوردستان خۆشحاڵم بە پارتی بوونم، پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی نیشتمانی و نەتەوەییە هەر لە ساتەوەختی دامەزراندنیەوە تاوەكو ئەمڕۆ خەبات و تێكۆشانی بۆ ڕزگاری نەتەوەیی كورد بووە.
بە خۆشحاڵییەوە لەسەر دەستی پارتی و بە رابەرایەتی بارزانی باوك چەندین دەستكەوتی بۆ گەلی كوردستان بەدەست هێناوە، لەوانە بەیاننامەی 11ی ئازاری مێژوویی كە گەورەترین ڕژێمی دیكتاتۆری ئەو سەردەمەی هێنایە سەر چۆك و دانی بە بەشێكی زۆری مافەكانی گەلی كورد دانا، بۆیە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە باشترین و ڕاستترین نوێنەر دەزانم كە نوێنەرایەتیم بكات لە بەغدا بۆیە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم.
ئێریڤان ئەكرەم خوشكی شەهید زێرەڤان:
بەشداریكردنی گەلی كورد لە دەنگدان بۆ بەهێزتركردنی سەنگ و پێگەی كوردە لە بەغدا
پڕۆسەی هەڵبژاردن یەكێكە لە پڕۆسە دیموكراسییەكان و لەسەر هەموو تاكێكی كوردی نیشتمانپەروەر پێویستە لە رۆژی دەنگداندا بە دڵسۆزییەوە سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بدەن بەو پارت و لایەنەی كە بە نوێنەری مافەكانی خۆیانی دەزانن. ئەم هەڵبژاردنە گرنگییەكی زیاتری هەیە چونكە بۆ داواكردنی مافەكانی گەلی كوردە لە پەرلەمانی عێراق، لەبەر ئەمەشە بەشداریكردنی گەلی كورد لە دەنگدان بۆ بەهێزتركردنی سەنگ و پێگەی كوردە لە بەغدا، ئێمە وەك خانەوادەی شەهید (زێرەڤان) یەكەمین شەهیدی پێشمەرگە لە كوبانێ، هەروەك چۆن لە كاتی جەنگ بە گیانمان ئامادەبووین و خوێنمان رشت لە پێناو پاراستنی مافی گەلی كورد، ئێستاش لە هەڵبژاردندا بە چوونمان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگدانمان بە پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی پارتی بەڵێن و دڵسۆزیمان بۆ گەلی كورد و پارتەكەمان نوێ دەكەینەوە، داواكارم لەهەموو گەنجانی كورد كە ئەم ساڵ مافی دەنگدانیان هەیە لەم ماوەیەی كە لەبەر دەستدا ماوە بڕۆن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری تاوەكو لە دەنگدان بێبەش نەبن.
هندرێن عەوڵا مستەفا كوڕی شەهید:
من وەكو كوڕە شەهیدێكی دەستی تیرۆر دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەم
لەبەرئەوە دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە پارتی تاكە حزبە كە بتوانێت لە بەغدا دیفاع لە مافە رەواكانی تاكی كورد بكات و نەهێڵێت ئەو یاسایانە تێبپەڕێنن كە دژی گەلەكەمان دایان دەڕێژن، وەك بینیمان لە رابردوودا زۆرجار شۆڤێنییەكان دژایەتی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، بەداخەوە بەرنامەی ئەوەیان هەبووە ئەو قەوارە یاسایی و دەستوورییەشمان هەڵبوەشێننەوە كە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە خێر لە خۆنەدیوە دروست بووە، من وەكو كوڕە شەهیدێكی دەستی تیرۆر دەنگ بە پارتی و ئەو كاندیدانەش دەدەم كە پارتی كاندیدی كردوون، چونكە دڵنیام پارتی كەسی بە تواناو لێهاتوو وەك هەمیشە دەنێرێتە بەغدا بۆ نوێنەری راستەقینەی تاكەكانی ئەم هەرێمە.
ئاراز جەوهەر كوڕی شەهید:
پارتی لە پێناو نەتەوەكەی هەوڵی یەك هەڵوێستی و كۆدەنگی دەدات
ئێمەی كوڕی شەهید و خانەوادەی شەهیدان دەنگمان بۆ پارتی و سەرۆك بارزانییە، پێمان وایە تاكە حزبی نەتەوەییە خۆی بە خاوەنی دۆزی ڕەوای كورد دەزانێ، تاكە حزبە نەك لەسەر ئاستی كوردستان بەڵكو لەسەر ئاستی هەموو عێراق كە خاوەنی سەرۆك و سەركردەیەكە لە ناوچەكە و لە جیهانیش ناسراوە و حیسابی تایبەتی بۆ ڕاو قسەكانی دەكرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكە خاوەنی دەیان دەستكەوتی مێژووییە بۆ نەتەوەكەمان، خاوەنی بونیاتنانی كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پارتی دیموكراتی كوردستان تاكەحزبە ئیش لەسەر دۆزی كورد دەكات لەهەرچوار پارچەی كوردستان و هەوڵی یەك هەڵوێستی وكۆدەنگیی سەرجەم حزبەكان دەدات لە پێناو نەتەوەكەمان.
بێتاوان ئەحمەد حەوێز كوڕی شەهید:
دەنگدانم بە پارتی ڕێز و وەفایە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدەكانم
من وەك كوڕە شەهیدێك وەك هەمیشە لەسەر ئەو رێبازە بەردەوامم كە بە خوێنی باوكم و برام و دوو مامم گەشەی كردووە، دەنگم بۆ پارتییە چونكە پارتی پارتێك نییە لەژێر كۆشك و تەلارەكان دامەزرا بێت، حزبێك نییە سەركردەكەی ساردی وگەرمی و تاڵی و سوێری و خەمی ئەم میللەتەی نەچەشتبێت، پارتی خاوەن سەركردەیەكە كە هەموو واتاكانی وشەی سەركردە بە زیادەوە لەخۆ دەگرێت، خاوەن ڕابردوویكە كە بە مانای وشە قوربانیدانە بۆ میللەتەكەی خاوەن ئامانج و پرەنسیپ و پلانێكە كە خەونی هەموو تاكێكی ئەم میللەتە ستەم لێكراوەیە، پارتی خاوەن پلان و پڕۆژەی ڕیفراندۆمە، كە نە لە پێش ئەو نە دوای ئەو كەس هەوڵی بۆ ئەم خەونە گرنگە نەداوە تاوەكو بیكاتە واقیع، دەنگدانم بە پارتی ڕێز و وەفایە بەرامبەر میللەتەكەم بەرامبەر بە خوێنی شەهیدەكانم لەبەر ئەوە دەنگم بۆ پارتییە.
بێتاوان ئەحمەد حەوێز كوڕی شەهید:
دەنگدانم بە پارتی ڕێز و وەفایە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدەكانم
من وەك كوڕە شەهیدێك وەك هەمیشە لەسەر ئەو رێبازە بەردەوامم كە بە خوێنی باوكم و برام و دوو مامم گەشەی كردووە، دەنگم بۆ پارتییە چونكە پارتی پارتێك نییە لەژێر كۆشك و تەلارەكان دامەزرا بێت، حزبێك نییە سەركردەكەی ساردی وگەرمی و تاڵی و سوێری و خەمی ئەم میللەتەی نەچەشتبێت، پارتی خاوەن سەركردەیەكە كە هەموو واتاكانی وشەی سەركردە بە زیادەوە لەخۆ دەگرێت، خاوەن ڕابردوویكە كە بە مانای وشە قوربانیدانە بۆ میللەتەكەی خاوەن ئامانج و پرەنسیپ و پلانێكە كە خەونی هەموو تاكێكی ئەم میللەتە ستەم لێكراوەیە، پارتی خاوەن پلان و پڕۆژەی ڕیفراندۆمە، كە نە لە پێش ئەو نە دوای ئەو كەس هەوڵی بۆ ئەم خەونە گرنگە نەداوە تاوەكو بیكاتە واقیع، دەنگدانم بە پارتی ڕێز و وەفایە بەرامبەر میللەتەكەم بەرامبەر بە خوێنی شەهیدەكانم لەبەر ئەوە دەنگم بۆ پارتییە.
ئارام غەفوور هاشەزینی برای شەهید:
بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەم
لە پاراستنی شكۆ و شەرەف و نامووسی تاك بە تاكی كورد دڵنیام
وەك برای شەهیدێك لە ڕێگەی كاندیدانی پارتیمانەوە، دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە شەهیدانمان خۆیان بەخت كرد بۆ ئەوەی شكۆی كوردستان و ئاڵامان پارێزراو بێت، ئەوان خۆیان بەخت كرد بۆ ئەوەی سەروەریی خاكی كورد و نیشتمانمان پارێزراو بێت.
بۆیە دەنگ بە پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەدەم لە پاراستنی شكۆ و شەرەف و نامووسی تاك بە تاكی كورد دڵنیام
و زامنی دەستكەوتەكانە كە بەدەست هاتوون، بۆیە دەڵێم: بەڵێ، چونكە ڕەگی پارتیمان زۆر چووە بەخاكی پیرۆزی كوردستان باڵای بەرزترە لە چیا بەرزەكانی كوردستان.
لەدوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بەرگری كرد و لووتی نەیارانی لە پردێ و مەحموودیە شكاند و قەوارەی كوردستان بەرگری لێ كراو قبووڵی نەبوو خۆی بچەمێنێ، پارتی بوو بەرگری كرد لە دەستكەوتەكان.
بەڵێ، دەنگم بۆ كاندیدانی سەرۆك و پێشمەرگەیە و دەنگم بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
عیسام حەسەن برای شەهید:
داواكارم لە هەمووان دەنگ بەو
حزبە بدەین كە لەژێر هیچ
فشارێك خۆناچەمێنن
من وەك برای یەكەم شەهیدی شەڕی داعش لە پارێزگای كەركووك رائید(سەرتیپ)كە خۆێنی خۆی كرد بەقوربانی شاری كەركووكی دڵی كوردستان، منیش یەكەم كەس دەبم كە دەنگ بەو حزبە دەدەم كە لەسەر ئەو خاكە كە برام خۆینی خۆی بۆ ڕژاند و خۆی كردە قوربانی مساوەمە ناكات، من بۆیە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم چونكە پارتی بە درێژایی مێژوو سەروەریی زۆری تۆمار كردووە، بەرگریكاربووە هەرگیز چۆكی بۆ دوژمن دانەداوە، دەنگدان بە كاندیدانی پارتی واتە توندوتۆڵكردنی سەنگەری بەرگری و نزیكبوونەوە لە گەیشتن بە مافەكانمان و دڵنیابوون لەوەی ئاڵای كوردایەتی لە دەستێكی ئەمیندایە، ئەویش سەرۆك مەسعود بارزانی یە، من بۆیە دەنگ بەم حزبە دەدەم گەنج و لاوەكانی ئەم وڵاتە فێری بەرگریكردن لە خاك و وڵات دەكات و بیری خۆنەچەمێنن لە دڵی تاكەكانی كۆمەڵگە بەهێز دەكات و ناهێڵێت جارێكی تر كورد بە چاوی هاووڵاتی ژمارە دوو تەماشا بكرێت، لێرەوە داواكارم هەمووان پێكەوە دەنگ بەو حزبە بدەین كە لەژێر هیچ فشارێكدا خۆناچەمێنن.
سەیوان عادل كوڕی شەهید:
دەنگ دەدەم بەو بەربژێرانەی كە خەباتی دیموكراسی و شەڕی قوتی خەڵكی كوردستان دەكەن
بۆیە دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە چونكە ئێمە دڵسۆزی و پاكیی پارتیمان لە ڕابردوودا تاقی كردووەتەوە، تاكە حزبە كە هیچ كات مساوەمە لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان ناكات و لەسەر هێڵێكی دروستی نەتەوەیی كار بۆ وەدەستخستنی مافەكانی گەلی كورد دەكات و هیچ كاتێك پشت لە گەلە ستەمدیدەكەی ناكات و ئامادەی هەموو قوربانیدانێكە بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمەكەمان.
پارتی جیاوازە و بەوە لە حزبەكانی دی جیا دەكرێتەوە كە ئەو حزبە لە ڕابردوو و لە ئێستادا قوتابخانەیەكی نیشتمانی بووە بۆ خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی كورد، بە شێوەیەك لە هەر حزبێكی ئەم كوردستانەدا بەرپرسێك یان ئەندامێكیان سەربەخۆخوازو نیشتمانی بێت بەوە تۆمەتباری دەكەن كە پارتییە، ئەمەش شانازییە بۆ هەمووكەس كە بەوە تۆمەتبار بكرێت كە سەربەخۆخواز و نەتەوەیی بێت.
من وەك كوڕە شەهیدێك دەنگ دەدەم بەو بەربژێرانەی كە دەزانم لە بەغدا خەباتی دیموكراسی و شەڕی قوتی خەڵكی كوردستان و مافەكانی من دەكەن، كە ئەوەش تەنیا لە بەربژێرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا دەیبینم .