پڕۆگرامێك بۆ رێكخستنی كتێبخانەی دیجیتالی
لە داهاتوویەكی نزیكدا گۆڕانكارییەكی زۆر لە شێوازی خوێندنەوەدا روو دەدات و هەر لە ئێستاوەش ئەو قۆناغە دەستی پێكردووە، ئێستاش كتێب خوێندنەوە لەسەر بووك ریدەر و كیندەل و تەبلێت و مۆبایل و كۆمپیوتەر دەستی پێكردووە. كتێبە دەنگییەكان جێگەی كتێبە نووسراوەكان دەگرنەوە و رەنگە كتێبی كاغەز هەر نەمێنێ.
گەلێك پرۆگرام هەن بۆ رێكخستنی كتێبە دیجیتالییەكان. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی calibre 5.22.1 Windowsە. بە دابەزاندنی ئەو پرۆگرامە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت خوێندنەوە و رێكخستنی كتێبە دیجیتالییەكان زۆر باشتر دەبێ. چونكە گەلێك تایبەتمەندی تێدایە كە وا دەكات بە ئاسانی دەستت بە كتێبەكان رابگات، هەروەها شێوازی خوێندنەوەت دیاری بكەی. پرۆگرامەكە كتێبە ئەلكترۆنییەكانت لە داتابەیسی خۆیدا تۆمار دەكا و باشترین باكگراوەند بۆ خوێندنەوەی كتێبەكان دادەنێ. جگە لەوەش دەتوانێت فۆرماتی كتێبە ئەلكترۆنییەكان بگۆڕی.