یەکێک لە بنەماکانی بەرنامەی كابینەی نۆیەم پاراستنی ئاسایشی خۆراکە

یەکێک لە بنەماکانی بەرنامەی كابینەی نۆیەم پاراستنی ئاسایشی خۆراکە

دووشەممە 27/9/2021 بە ئامادەبوونی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەت بە بەرهەمەکانی جوتیاران بەڕێوە چوو.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەرێورسمەكەدا گوتەیەکی پێشكەشكرد و گوتی: بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەمڕۆوە دەچێنە قۆناغێکی دیکەی پاراستنی ئاسایشی خۆراک کە ئەمەش یەکێكە لە بنەماکانی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پارێزگاری هەولیر ئاماژەی بەوەشدا كە هەولێری پایتەخت خۆشحاڵە بەکردنەوەی پرۆژەیەکی ستراتیژیی نیشتمانی كە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بێت، بۆیە بە کردنەوەی ئەو پرۆژەیە ئەوە بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەچێنە قۆناغێکی دیکەی پاراستنی ئاسایشی خۆراك. هەروەها ئەو پرۆژەیە جیا لە پارێزگاریکردنی لە بەروبوومی ناوخۆیی،هاوكات پاراستنی ئاسایشی خۆراک هۆکارێکی بەهێزیش دەبێت بۆ بونیادنانەوە و بەهێزبوونەوەی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان کە ئەمەشیان یەکێکی دیکەیە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئومێد خۆشناو جەختی لەوەكردەوە بەگڕخستنی ئەو پرۆژەیە دەرفەتی کار بۆ گەنج و لاوانی کوردستان دەستەبەر دەكات کە ئەمەشیان بنەمایەکی دیكەی سەرەكی کابینەی نۆیەمە و حکومەتی كوردستان بە گرنگییەوە لەپێناو دۆزینەوەی هەلیکاردا هەموو هەنگاوەکانی ناوە و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و دەرفەت ڕەخساندن بۆ ئەم کەرتە یەکێکی دیکەیە لە ئامانجە سەرەکییەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان.
هەروەها پارێزگاری هەولێر دڵنیایی بە هەموو کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان و بازرگان و سەرمایەدار و وەبەرهێنەران دا کە هەولێری پایتەخت لە چوارچێوەی یاسا ڕێگەپێداوەکان و لەپێناو شەفافیەتی زیاتر و بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەراورانە دەرگای بەڕووی کۆمپانیاکان و سەرمایەداراندا کردووەتەوە بۆ ئەوەی بێن لە هەولێری پایتەخت وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری ئەنجام بدەن.

Top