چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرێت
پارێزگاری دهۆك چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری گرنگی لە سنووری پارێزگاکەی راگەیاند.
ڕۆژی دووشەممە 27-9-2021 سکرتێری رۆژنامەوانی پارێزگاری دهۆك رایگەیاند كە عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك رەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە داوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- قیڕتاوکردنی رێگای گوندەکانی (گەلناسکێ و چرانی و بانەسوان) بەبڕی بودجەی (400) ملیۆن دینار.
2- قیڕتاوکردنی رێگای کەمپەکان.
3- قیڕتاوکردنی شەقامی سەر چیای زاوا.
4- قیڕتاوکردنی رێگای گوندەکانی(شاوریك و برۆحەجەرا و ناڤدارا) بەبڕی (229) ملیۆن دینار.
5- گەیاندنی پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئێنیشکێ بۆ شارەدێی بامەڕنێ كە پێویستی بە یەك ملیارو 63 ملیۆن دینارە.
6- تەواوکردنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی دهۆک بەبڕی (692) ملیۆن دینار.
شایانی باسە ئەم پرۆژانە بەشێكی كەمە لەو پرۆژانەی كە لەبەرنامەو پلاندان كە بۆ خزمەتكردنی شارو سنوورەكە كە قۆناغ بە قۆناغ هەر هەمووی دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.