یەكەم ئۆتۆمبیلی فڕۆك فــڕینی خۆی دەست پێكرد

یەكەم ئۆتۆمبیلی فڕۆك فــڕینی خۆی دەست پێكرد

لەمێژ ساڵە هەوڵ دەدرێ ئۆتۆمبێل بەرهەم بهێندرێ كە وەك فڕۆكە هەڵفڕێت و لەكات و شوێنی خۆشیدا وەك ئۆتۆمبیل بە رێگادا بڕوات، ئەم رۆژانە ئەم هەوڵدانە گەیشتە قۆناغی كۆتایی و سەركەوتنی بەدەست هێنا.

ستیڤەن كلێن، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری كۆمپانیای (klein vishion) بە ئۆتۆمبیلە فڕۆكەكەی تاكو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نیترا لە سلۆڤاكی رۆیشت. پاشان هەر بەو فڕۆكە ئۆتۆمبیلە لە فڕۆكەخانەوە بۆ ماوەی 35 خولەك بۆ شاری براتیسلاو فڕی و لەوێش نیشتەوە.

كلاین لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا 140 جار خۆی تاقیكردۆتەوە و سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە، بەڵام لە ئاكامدا بەری ماندووبوونی دیت و گەیشتە سەركەوتن و ئامانج. ئەم فڕۆكە ئۆتۆمبیلە لەماوەی سێ خولەكەدا دەبێتە ئۆتۆمبیل و دەبێتە فڕۆكەش. خێرایی فڕۆكەكە 190 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدایە. رەنگە لە داهاتوودا بگاتە 300 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، دەتوانرێ هەتا مەودای رۆیشتنی هەزار كیلۆمەتر تانكیەكەی پڕ نەكرێتەوە.

Top