وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: 469 پرۆژە بەگوژمەی زیاتر لە 2 تۆیلیۆن و 120 ملیار دینار لەبواری جێبەجێكردندایە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: 469 پرۆژە بەگوژمەی زیاتر لە 2 تۆیلیۆن و 120 ملیار دینار لەبواری جێبەجێكردندایە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارەیەك پرۆژەی نوێی راگەیاند لەسێكتەرەكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار كە لە قۆناغی جێبەجێكردندان، كە هەندێكیان ساڵانی پێشوو لەژێر جێبەجێكردندابوونە، بەڵام تەواونەكرابوون، ئێستا درێژە بە تەواوكردنیان دەدرێت و هەروەها ئەو پرۆژانەشی كە لە كابینەی نۆیەمدا بڕیاریان لەسەر دراوە، ئێستا كاركردن تێیاندا بەردەوامە و بەشێكیشیان تەواوبوونە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەژێر جێبەجێكردندان.
لەبارەی پڕۆژەكانی سێكتەری شارەوانی، ساسان عەونی ئاشكرای كرد، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، ئێستا 469 پڕۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و گوژمەی ئەو پڕۆژانەش زیاتر لە 2 ترلیۆن و 120 ملیار دینارە و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

Top