پارتی دیموكراتی كوردستان لە چەەمچەماڵ كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی ساز كرد

پارتی دیموكراتی كوردستان لە چەەمچەماڵ كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی ساز كرد

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 22/9/2021 بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی بەفرەوان لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای چەمچەماڵ، پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی كەرنەڤاڵێكی سازكرد.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری چەمچەماڵ لە ناوچەكانی (سەنگاو و ئاغجەلەر و شوان و قەرەهەنجیر و لەگەڵ ناوەندی قەزای چەمچەماڵ) پێكهاتووە كە بەشێك لە دەنگدەرانی سنوورەكە دەنگدانیان لە سلێمانییە و بەشێكی دیكەیان لە سنووری كەركووكە.
بەرپرسی ناوچەی قەرەهەنجیری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند لەم میانەدا پارتی لە چەمچەماڵ كۆمەڵێك چالاكی ئەنجامدا كە دواجار بە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری كۆتای هات و سەرەتا كاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی چوارشەممە 22/9/2021 كۆتایی بە خولێكی زمانی ئینگلیزی بۆ لاوان هێنا و خەڵاتی رێزلێنان بەسەر قوتابییانی بەشداری ئەو خول دابەشكرا، هەمان رۆژ كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ سەرجەم ناوچەكانی پارتی كە دەنگیان لە سنووری كەركووكە بەئامادەبوونی كاندیدەكانی پارتی لە كەركووك كۆبوونەوە تاوەكو هانی خەڵك بۆ دەنگدان بدەن، هەروەها كاندیدەكانی پارتی بەیاوەری بەرپرسی لقی چەمچەماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەند خێزانێكیان لە چەمچەماڵ بەسەر كردەوە و لەكاتژمێر چوارونیوی ئێوارە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بەرفرەوان بە ئامادەبوونی دیاری حوسێن جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی و بەرپرسانی لقەكانی چەمچەماڵ و كەركووك بە ئامادەبوونی كاندیدەكانی پارتی و هەروەها هەڤاڵ عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك، بەڕێوە چوو و خەڵكێكی زۆر بەشدارییان كرد و ئاهەنگەكە بە سروودی ئەی رەقیب و گوتەكانی سەرۆك بارزانی دەستی پێكرد و پاشان چەند گوتەیەك بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی پارتی پێشكەش كرا.

Top