باج لەسەر ئەم بەرهەمانە لادەبرێت

باج لەسەر ئەم بەرهەمانە لادەبرێت

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "له‌ پێناو چاودێری و كۆنترۆڵی نرخ بڕیارمان دا به‌ هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی خه‌یار، ته‌ماته‌، باینجان، بامیه‌ و بیبه، بەپێی ئەو بڕیارە هه‌ر بازرگانێك له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته‌، خه‌یار، باینجان، بامیه‌ و بیبه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ بكات، باجی لێ وه‌رناگیرێت. ئەمەش لە پێناو هاندان و پاڵپشتیكردنی جوتیاران و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆو بەهێزكردنی ئابووری هەرێمی كوردستان.

Top