كامێرایەكی ئۆتۆمبیل ساتـە هەستیارەكان تۆمار دەكا
ئەگەر بە نیازی گەشت بۆ شوێنێكی دووری، حەز دەكەی زۆربەی دیمەنەكانی سەر رێگا تۆمار بكەی، پێویستت بە كامێرایەكە، كامێرایەك لەكاتی تۆماركردندا كێشە دروست نەكات و خۆكار دیمەنەكان تۆمار بكا.
كامێرای ناو ئۆتۆمبیل جۆری AUKEY DR02 دەتوانێت بەردەوام مەودای رۆیشتن و دیمەكانی سەر رێگا تۆمار بكا. هەستەوەرێكی تێدایە لەوكاتانەی كە كامێراكە كوژاوەتەوە و فیلمیش هەڵناگرێتەوە، بەڵام پێكدادان یان وەرگەڕانێك روو دەدا، دەستبەجێ كامێراكە دەست بە فیلم هەڵگرتنەوە دەكا، بۆ ئەوەی دواتر بزاندرێ هۆكار و چۆنییەتی روودانەكە چۆن بووە. كامێراكە شەحنەكەی هەر لە ئۆتۆمبیلەكە وەردەگرێ بۆیە نیگەرانی دابەزینی باتریی كامێرا نییە.