بەنداوی گۆمەسپان لەهەولێر دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی بڕی 6 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی بەنداوەكانی زەلان و چەقچەق، پارەکەش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناخ به قۆناخ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.
ئەمەو حكومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دیناری بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەی بەنداوی گۆمەسپان راگەیاند، کە پارەکەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.