ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیThe Korea Herald

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیThe Korea Herald

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیThe Korea Herald :
زیاتر لە 450 هەزار داواکاری لەسەر مۆبایلی Galaxy Zلە ماوەیەکی پێوانەیی دوای ئاشکراکردنی
کۆمپانیای سامسۆنگ لەم ساڵدا سەرکەوتنێکی تری بە پێشەنگی لە کەرتی مۆبایلی چەماوە بەدەستهێنا، ئەمەش دوای راپۆرتێکی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی The Korea Heraldبە زمانی ئینگلیزی، کە تیایدا ژمارەی داواکاری پێشوەختەی مۆبایلە چەماوەکانی Galaxy Z Fold3 وGalaxy Z Flip3ئاشکراکرد، کە نوێترین وەشانی کۆمپانیاکەیە لە زنجیرەیGalaxy Z، کە ژمارەکەی زیاتر لە 450 هەزار داواکاریە لە ماوەی دوو هەفتەدا دوای ڕاگەیاندنی لە چالاکی#SamsungUnpacked.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشبینی شیکەرەوەکانی بازاڕ ئاماژە بە ئەگەری زیادبوونی داواکاریە پێشوەختەکان دەدەن لەسەر هەردوو مۆبایلی Galaxy Z Fold3 وGalaxy Z Flip3کە کۆی گشتی بەلایەنی کەمەوە بگاتە 600 هەزار داواکاری.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کرد کە نزیکەی49٪ی داواکاریە پێشوەختەکان لەسەر مۆبایلی چەماوەیGalaxy Z Fold 3ە وە57%ی کۆی داواکاریەکان لەسەر مۆبایلیGalaxy Z Flip 3یە، ئەم ڕاپۆرتە لەسەر کەسانی تەمەنی نێوان 20-30 ساڵانەوە ئەنجامدراوە، ئەمەش بەپێی ئامارێکی کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراوی پەیوەندیەکان لە کۆریا،کە نزیکەی42٪ی داواکاریە پێشوەختەکان لەسەر مۆبایلی چەماوەیGalaxy Z Fold 3و 39٪ی کۆی داواکاریە پێشوەختەکان لەسەر مۆبایلی Galaxy Z Flip 3 بووە کە لەلایەن گرووپە تەمەنەکانی نێوان 40 بۆ 50 ساڵ ئەنجامدراوە.
ئەم ئامارانە لەڕاپۆرتی ڕۆژنامەیThe Korea Herald بەڵگەن لەسەرسەرکەوتنی ستراتیژییەتی سامسۆنگ بۆ ڕاکێشانی هەموو گرووپە تەمەنەکان بە جیاوازی پێداویستی و داواکاریەکانیان، بە داهێنانی مۆبایلەکانی و پێشکەشکردنی ئەزموونی نوێ بە بەدابینکردنی تایبەتمەندی نوێو داهێنەرانە.
لە میانەی ئەم بەرەوپێشچوونە گەورەی کە هەریەک لە مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold3 وGalaxy Z Flip3 بەدەستی هێناوە، کە لە سەرکەوتنی گەورەی هەڵمەتی داواکاری پێشوەختەڕەنگیدایەوە، سامسۆنگ بانگهێشتی خۆشەویستانو هەوادارانی بەرهەمەهۆشمەندە نایابەکانی دەکات بۆ قۆستنەوەی سوودەکانیهەڵمەتەکە و پاکێجەکانی پاداشتی یاوەری، کە دەکرێت لە سەرتاسەری جیهانداداوا بکرێت،وە لە عێراقدا دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕیSamsung.com یان لەڕێگەی پێشانگاکانی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە سەرانسەری عێراقدا داوا بکرێت.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڕووداوی #SamsungUnpacked دەستپێکی بەشێکی نوێی لە داهێنانەکانی ئامێرە چەماوەکان لە نەوەی سێیەم بوو، کە پێشکەوتنی گەورەی تێدایە کە بۆ خواست و پێشبینی بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی سامسۆنگ کراوە،وەک توانای چەمانەوە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی نایابی تر.

Top