ئۆتۆمبیلێك بە تیشكی خۆر كار دەكات

ئۆتۆمبیلێك بە تیشكی خۆر كار دەكات

كۆمپانیای Aptera پاش یازدە ساڵ وازهێنان لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی تیشكی خۆر جارێكی دیكە هەوڵەكانی دەست پێكردۆتەوە و ئۆتۆمبیلی جۆری Solبەرهەم هێناوە. ئۆتۆمبیلەكە بە تیشكی خۆر كاردەكات و بەجارێك شەحنكردنەوە دەتواندرێ هەتا 1600 كیلۆمەتر بڕوات.  توانا و كارایی ئۆتۆمبیلەكەش چەندین جار تاقیكراوەتەوە.

یەكەم بەرهەمی Aptera ئۆتۆمبیلێك بوو بەناوی e2 كە لە ساڵی دوو هەزار بەرهەمیهێنا، بەڵام نەیتوانی بیخاتە بازاڕەوە. ساڵی 2011 جارێكی دیكە دەستی بەبەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی هەتاوی كردەوە بەڵام دیسان دەستی هەڵگرت و وا بۆجارێكی دیكەش بە ئەزموونێكی دیكەوە دەستی پێكردۆتەوە.

ئۆتۆمبیلەكە سێ تایەی هەیە بەهۆی دیزاینە سەرنج راكێشەكەی وەك كەشتییەكی ئاسمانی دەبیندرێ. تەنیا جێگای دوو كەس دەبێتەوە لەگەڵ بارگە و بنەی گەشتكردن. لەنێو ئۆتۆمبیلەكەدا شاشەیەكی دیجیتالی هەیە كە زۆربەی ئەركەكان ئەنجام دەدا. بان (سەقف)ی ئۆتۆمبیلەكە چەند پەنێڵێكی خۆری لەسەرە، كە لەو رۆژانەی تاو و ساوە باترییەكان شەحن دەكەنەوە.

Top