(شاناز زاهیر) لە كۆمپانیاكەی نەوید زەردی جیابوویەوە

(شاناز زاهیر) لە كۆمپانیاكەی نەوید زەردی جیابوویەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد(شاناز زاهیر) وازهێنانی خۆی لە كۆمپانیای(NZ production)ڕاگەیاند كە گۆرانیبێژو میوسیزیان(نەوید زەردی) خاوەندارێتی دەكات .

شاناز زاهیر لە نوێترین پۆستیدا لە بەشی ستۆری  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاماژەی پێدا كە هەموو گرێبەستەكانی لە كۆمپانیای (ئێن زێد پرۆدەكشن) هەڵوەشاندۆوتەوە .

لەمبارەیەوە شاناز نووسیویەتی: من ئێستا هیچ گرێبەستێكم لەگەڵ كۆمپانیای (NZ production)نەماوەو كۆتاییم پێهێنا, بەمەبەستی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكەش 8 گۆرانی ئەلبۆمەكەم لە بەڕێزیان كڕیوەتەوە واتا ئێستا بوون بە بەرهەمهێنانی خۆم, سوپاسیان ئەكەم كە هاتن پێشنیاری كاركردنیان بۆ من كرد, كە چەند كارێكی جوانمان لەوماوەیەدا پێشكەش كرد .

ئاسۆ كاكەیی

(شاناز زاهیر) لە كۆمپانیاكەی نەوید زەردی جیابوویەوە
Top