پاوەربانكێكی پتەو و دژە ئاو

پاوەربانكێكی پتەو و دژە ئاو

پاوەربانك، بۆتە ئامرازێكی گرنگی لاوەكی مۆبایل و زۆر ئامێری تر كە پێویستیان بەوەیە باترییەكەیان بارگاوی بكرێتەوە. گەرچی مۆبایلە هۆشمەندەكان تارادەیەك مكوم و پتەو و دژە بەركەوتن و دژە ئاون، بەڵام پاوەربانكەكان بەم جۆرە نین.. پاوەربانكی جۆری Nitecore NPB4 IP68 نەبێ كە لەوانی دیكە جیایە. پاوەربانكی ناوبراو ئەگەر لەبەرزایی دوو مەتر بەربێتەوە یا نیو كاتژمێر لە ژێرئاودا بێ كێشەی بۆ نایەتە پێش.

پاوەربانكەكە شوێنی دوو USB-A و یەك پۆرتی USB-Cی هەیە، لانیكەم 3 ئامێر پێكەوە شەحن دەكاتەوە. شەحنكردنەكەی لە جۆری QC3.0یە. توانای شەحنكردنەوەی 12 جار ئایفۆن دوازدەی هەیە.

Top