گەلێك لە ئەركەكان بەم شاشەیە راپەڕێنە

گەلێك لە ئەركەكان بەم شاشەیە راپەڕێنە

شاشەی ئامێرەكان ئەگەرچی رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە هەر ئامێرێكدا، بەڵام بەشێكی جیاكراوە نین لە خودی ئامێرەكە، بۆ نموونە، لاپتۆپ شاشەكەی بە جیا نییە، یان تەبلێت تەنیا شاشەیە و بەس.

لەم چەند ساڵەی دواییدا شاشەی بەجیاش بەرهەم هاتووە كە بەكارهێنەر دەتوانێ ئامێرەكانی خۆی وەك دیسكتۆپ یا لاپتۆپ یان مۆبایلی پێوە ببەستێتەوە. شاشەی ZenScreen MB16ACV یەكێكە لەم جۆرە شاشانە. ئەم شاشەیە لەلایەن كۆمپانیای ئاسۆسەوە بەرهەم هاتووە. قەوارەكەی 15.6 ئینجە. وەك شاشەی دووەم بۆ ئەو ئامێرانەی ئاماژەمان پێدان بەكاردێت. خاڵیكی گرنگ لە شاشەكەدا ئەوەیە كە ئەنتی باكتریایە بەهۆی ئەو یۆنە چالاكانەی لە شاشەكەدا بەكارهاتوون گشت ئەو باكتریانە لەناو دەبات كە بە ئامێرەكەوە دەنووسێن.

كێشی شاشەكە 840 گرامە. بارستاییەكەی تەنیا دە ملمە. دەكرێت شاشەكە بەشێوەی ستوونی یان ئاسۆیی دابنێی. پەنێڵی شاشەكە لە جۆری IPS یە و فول ئیچ دییە.

 

Top