شەحنێكی بچووك بۆ زۆربەی ئامێرەكان

شەحنێكی بچووك بۆ زۆربەی ئامێرەكان

لەم سەردەمەدا لە هەر ماڵ و شوێنێك چەندین ئامێری لێیە كە پێویستیان بە بارگاوی كردن و شەحن هەیە. وەك كامێرا، مۆبایل، لاپتۆپ، چاویلكە، هیدفۆن....تاد. بۆ هەركام لەو ئامێرانەش پێویستە شەحنی تایبەت بەخۆیان هەبێ. ئەو هەموو ئامێری شەحنكردنەوەش بەتایبەتی ئەگەر گەشت بكەی دەبێتە كێشە و شوێنێكی زۆر دەگرێ. كۆمپانیای رێزەر لەم ماوەیەدا ئامێرێكی بارگاوی كردنی بەرهەم هێناوە كە بۆ زۆربەی ئامێرەكان دەگونجێت و لەیەك كاتدا دەتوانرێ 4 ئامێری لێكجیای پێ شەحن بكرێتەوە.

شارژێری جۆری GaN كە توانای 130 واتی هەیە و لەیەك كاتدا دەتوانرێ، تەبلێت، لاپتۆپ و مۆبایل و كاتژمێری پێ شەحن بكرێتەوە.  كێشی ئامێرەكەش كەمە و تەنیا 350 گرامە. دوو رەنگی سپی و رەشی هەیە و دەكرێت بۆ لاپتۆپی ویندۆز یان سیستەمی ماك بێت.

 

Top