سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتی داواکاری پێشوەختەی لەسەر دوایین مۆبایلە چەماوەکانی لە عێراق ڕادەگەیەنێت
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ هەڵمەتی داواکاری پێشوەختەی بۆ دوایین مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکانی خۆی ڕاگەیاند لە عێراق. ئەوانیشGalaxy Z Fold3 و Galaxy Z Flip3 کە لە میانەی ڕووداوی #SamsungUnpacked ڕاگەیەنران. کە بە هۆیانەوە سامسۆنگ چووە قۆناغێکی نوێی داهێنانەکانی مۆبایلە چەماوەکان ، لەگەڵ نەوەی سێیەمی ئەم ئامێرە نایابانە کە پێشکەوتنێکی گەورەی تێدایە کە بەکارهێنەرانی سامسۆنگ داوایان کردووە، وەک توانای نووشتانەوە و زۆر شتی دیکەی نایاب.
بە وتەی سامسۆنگ، ماوەی داواکاری پێشوەختەی دوایین مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکانی لە عێراق لە 17ی ئابەوە تا 9ی ئەیلول بەردەوام دەبێت، یان تا تەواوبوونی بڕی مۆبایلە دیاریکراوەکان بۆ ئەم هەڵمەتە.
سامسۆنگ ئۆفەری نایابی خستۆتەروو بۆ ئەو کڕیارانەی کە پێشوەختە داوای مۆبایلە نوێیە چەماوەکانی Galaxy Z Fold3 و Galaxy Z Flip3 دەکەن، کڕیار لەکاتی داواکردنی Galaxy Z Fold3 ئەوا پاکێجێکی پێکهاتوو لە بیستۆکی Galaxy Buds Pro لەگەڵ پێنوسێکی سامسۆنگ ئێس S Pen و بەرگێکی مۆبایل و بارگەویکەرەوەیەکی گەڕۆک وەردەگرێت. و لەکاتی داواکردنی Galaxy Z Flip3 کڕیار بیستۆکی 2Galaxy Buds و بەرگێکی پاراستنی سیلیکۆن و هەروەها بارگەویکەرەوەیەکی گەڕۆک بە هێزی 25 وات وەردەگرێت.
دوایین مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکانی سامسۆنگ بە چەندین ڕەنگی جیاواز بەردەستن کە جێی خواستی هەموو بەکارهێنەرانن، مۆبایلی Galaxy Z Fold3 بە ڕەنگی ڕەش و سەوز بەردەستە وGalaxy Z Flip3 بە سێ ڕەنگی جیاوازدا بەردەستە، ئەوانیش: ڕەش و سەوز و کرێمیە.
داواکاری پێشوەختە بۆ دوایین مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکانی سامسۆنگ و پاکێجەکانی یاوەری لە پێشانگاکانی سامسۆنگ لە سەرانسەری عێراقدا بەردەستە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی هەردوو مۆبایلی گالاکسی Z Fold3 و Z Flip3 و بیستۆکی 2Bud،